سەرماوسۆڵە خوێندن و دەوامی فەرمی لە 24 پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پەکدەخات
وێستگەنیوز_
شەپۆلێکی بەفر و سەرماوسۆڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە، لە کۆی 31 پارێزگا، تەنها لە حەوت پارێزگا پرۆسەی خوێندن و دەوامی قوتابخانەکان ئاساییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی 2ـی 2025، بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە پارێزگاکانی ئیلام و لوڕستان؛ لە پارێزگاکانی ئێرانیش لە هەر یەک لە سیستان، بەلوچستان، هۆرمزگان، بوشەهر، خۆزستان، بویر ئەحمەد، پرۆسەی خوێندن ئاساییە، بە پێچەوانەشەوە لە 24 پارێزگاکەی دیکە، کە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن، جیا لە پشووی ناوەندەکانی خوێندن، سەرما دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیشی پەکخستووە.
لە بارەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، ئەو قوتابخانانەی بە هۆی سەرما و دۆخی کەشوهەواوە کراوەتە پشوو، دەبێت بە شێوەی ئۆنلاین پابەندی خوێندن و چالاکییە پەروەردییەکان بن.
سەباری ئەم شەپۆلە سەرمایە، سادق زیائیان، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی بۆ پێشبینی و بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئێران، هۆشداری شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانی لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باکوور و ناوەڕاستی ئێران دەگرێتەوە.
AM:09:54:12/02/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت