ترەمپ: لە ئوردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری راگواستنی هاوڵاتیانی غەززە رایگەیاند، پێم وایە لە ئوردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت کە فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین. 

ئەمرۆ سێشەممە 11ـی 2ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە میانەی دیداری لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە واشنتن ڕایگەیاند: فەڵەستینییەکان لە شوێنێکی تر جگە لە غەززە بە سەلامەتی دەژین و دەزانم کە توانای گەیشتنمان بە چارەسەر هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێم وایە لە ئوردن و میسر شوێنێک هەر دەبێت کە فەڵەستینییەکان بتوانن تێیدا بژین و من بە ڕێژەی 99% باوەڕم وایە لەگەڵ میسریشدا دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئێمە نامانەوێت غەززە بکڕین، تەنیا کۆنترۆڵی دەکەین و زۆر بە باشی بەڕێوەی دەبەین، هەروەها گەشەپێدانی غەززە کە لە ماوەیەکی داهاتوو ڕوودەدات، هەلی کارێکی زۆر بۆ ناوچەکە دەهێنێت.


PM:11:07:11/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو