حه‌ماس ئازادكردنی بارمته‌كانی دواخست و ئیسرائیل كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی دواخستنی ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی راگه‌یاند، به‌وهۆیه‌شه‌وه سوپای ئیسرائیل كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌بو عوبێده، وته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام، باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه ئازادكردنی ئه‌و بارمته ئیسرائیلیانه‌ی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، دواده‌خرێت "تا ئه‌و كاته‌ی داگیركه‌ر پابه‌ند ده‌بێت به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه و قه‌ره‌بووی هه‌فته‌كانی رابردوو به شێوه‌یه‌كی پاشه‌كشه‌یی ده‌كاته‌وه".
ئه‌بو عوبێده ده‌ڵێت: "سه‌ركردایه‌تی موقاوه‌مه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا چاودێری پێشێلكارییه‌كانی دوژمن و پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ باكووری كه‌رتی غه‌ززه و كردنه ئامانجیانی كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "دوژمن گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی بۆ باكووری كه‌رتی غه‌ززه دواخست و له ناوچه جیاجیاكانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ئامانجی گرتن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوكات داگیركه‌ر رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری به هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه كرد به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو كه موقاوه‌مه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامدا كه پێویست بوو بیكات".
وتیشی: "به‌وهۆكارانه راده‌ستكردنی زیندانیانی زایۆنی كه بڕیار بوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 15ی شوبات ئازاد بكرێن، تا ماوه‌یه‌كی نادیار دواده‌خرێت، تا ئه‌و كاته‌ی داگیركه‌ر پابه‌ند ده‌بێت".
وته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام راشیگه‌یاند كه "ئێمه پابه‌ندبوونی خۆمان به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی داگیركه‌ر پابه‌ند بێت پێیانه‌وه".
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی حه‌ماس، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "ئیسرائیل پێداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه ده‌كات و به جددی له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ده‌ڕوانێت".
لای خۆیه‌وه ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی: "راگه‌یاندنه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ راگرتنی ئازادكردنی رفێنراوه‌كانی ئیسرائیل، پێشێلكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنه".
كاتز ئاشكرایكرد كه "سوپای راسپاردووه تا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر سیناریۆیه‌ك له غه‌ززه و به‌رگری له شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل بكات".
لای خۆیه‌وه، ئیتمار بن غه‌ڤیر، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند كه "تاكه وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كه‌ی حه‌ماس، ده‌بێت هێرشێكی ئاگرینی به‌رفراوان بێت له ئاسمان و وشكانییه‌وه و راگرتنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بێت بۆ غه‌ززه".
PM:09:42:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت