تره‌مپ: به‌پێی پلانی غه‌ززه، فه‌له‌ستینییه‌كان مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناڕه‌زاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه به‌هۆی لێدوانه‌كانی پێشوویه‌وه سه‌باره‌ت به "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و كڕینی" كه‌رتی غه‌ززه سه‌ریهه‌ڵداوه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ده‌ركه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت بكات به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا.
تره‌مپ له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌پێی پلانی كۆنترۆڵكردنی غه‌ززه، فه‌له‌ستینییه‌كان مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان نابێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا فه‌له‌ستینییه‌كان مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "نا، ناگه‌ڕێنه‌وه، چونكه شوێنی نیشته‌جێبوونی زۆر باشتریان بۆ دروست ده‌كرێت".
جگه له‌وه‌ش روونیكرده‌وه كه به واتایه‌كی تر باس له دروستكردنی شوێنێكی هه‌میشه‌یی ده‌كات بۆیان، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه.
ئێواره‌ی دوێنێ تره‌مپ له لێدوانێكدا، له‌ناو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا، رایگه‌یاندبوو كه پابه‌نده به كڕین و خاوه‌ندارێتی غه‌ززه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ره‌نگه به‌شێك له كه‌رتی كه‌نار ده‌ریا بداته وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ هاوكاریكردن له هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات مه‌به‌ستی كام وڵاتانه‌یه.
هاوكات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه غه‌ززه ده‌كاته شوێنێكی باش بۆ گه‌شه‌پێدانی داهاتوو.
PM:06:01:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت