ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌زاران خۆبه‌خش په‌یوه‌ندییان به سوپای نوێی سوریاوه كردووه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند كه دوای روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌زاران خۆبه‌خش په‌یوه‌ندییان به سوپای نوێی سوریاوه كردووه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له پۆدكاستێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر كامپێل، وته‌بێژی پێشووی تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و رۆری ستیوارت، وه‌زیری پێشوی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، باسی له‌وه كرد كه به‌سه‌ربازكردنی زۆره‌ملێی نه‌سه‌پاندووه، به‌ڵام هه‌زاران كه‌س ئاره‌زوومه‌ندانه په‌یوه‌ندییان به سوپای نوێی سوریاوه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكان له ساڵی 2011 كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج له سوریا هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ربازی زۆره‌ملێ رزگاربكه‌ن كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه سه‌پێندرابوو، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی بۆ سورییه‌كان دروستكردبوو.
له 29ی مانگی رابردوودا، دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك سه‌رۆكی كاتی، ئیداره‌ی نوێ كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد كه بریتی بوون له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی پێشووشه‌وه.
ئیداره‌ی نوێی سوریا له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌یان ناوه‌ندی كردووه‌ته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی سه‌ربازانی پێشوو دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت دوورخرانه‌وه.
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌یان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر دابه‌شبوونێكی فیدڕاڵی وڵاته‌كه، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه كوردییانه ده‌كه‌ن كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا كۆنتڕۆڵ كردووه و چه‌ند ساڵێكه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه‌كانی خۆی دامه‌زراندووه.
PM:04:37:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت