ئه‌ردۆغان مه‌رجه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سوریا ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز-
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا مه‌رجه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سوریا ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت: "ده‌بێت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سوریا چه‌ك دابنێن، یان چه‌كیان پێ دابنێن".
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجامیدا، پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رسێ وڵاتی مالیزیا، ئیندۆنیسیا و پاكستان ده‌ستپێبكات، وتی "پێموایه رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی وه‌كو داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی هیچ شوێنێكیان له خاكی سوریادا نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "نابێت هیچ گروپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی سوپای سوریا هه‌بن، كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له‌و وڵاته‌دا دروست كراوه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌م بابه‌ته‌دا پێشهاتی ئه‌رێنی ده‌بینین و ده‌رفه‌تی قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌رع هه‌بوو... زۆر گرووپ خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و ده‌چنه ریزی سوپای سوریا".
ئه‌ردۆغان، متمانه‌ی ده‌ربڕی كه "سوریا به سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع به زووترین كات سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت" و روونیكرده‌وه كه "ئه‌حمه‌د شه‌رع، له ئێستادا خه‌بات له دژی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه ده‌كات كه هیچ شوێنێكیان له سوریادا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌رپرسانی تاوانه دڕنده‌كانی رژێمی به‌عس له سوریا، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی "گه‌ڕه‌كی ئه‌لته‌زامۆن له دیمه‌شق و پارێزگای حه‌ما و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات"، یه‌ك به یه‌ك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكانی سوریا، رووی خوێناوی رژێمی ئه‌سه‌د و شه‌بیحه‌كانی ئاشكرا ده‌بێت".
AM:12:14:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت