ناتانیاهۆ: تره‌مپ سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی شوباتی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتڕاستی كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كه‌رتی غه‌ززه، كه ئامانج لێی كۆچپێكردنی دانیشتوانی غه‌ززه‌یه بۆ شوێنی دیكه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه له میانی لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆ بۆ میدیاكانی ئیسرائیل هات و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پلانه‌كه‌ی تره‌مپ كه پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، ته‌ركیز ده‌خاته‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئاسایش و ئابووریی ناوچه‌كه و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هاریكاری پته‌وی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتر تره‌مپ گه‌شبینی خۆی له ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی پێشكه‌وتنی به‌رچاو له پرسی فه‌له‌ستین ده‌ربڕیبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه پلانه‌كه‌ی چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه و دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، به گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ شوێنه‌كانی دیكه تا كه‌رتی غه‌ززه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان، هاوكات كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.
PM:11:18:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت