محەمەد جەواد زەریف: بە فەتوای رێبەری ئێمە، هەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست ناکەین
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، "بەکارهێنانی مووشەک بەپێی یاساکانی جەنگ و هەڵوێستی ئایینیمان بۆ ئێمە، گونجاوە، ئاماژە بەوەشدەکات، مشتومڕی چەکی ئەتۆمی پرسێکی تەواو جیاوازە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی 43یەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بەکارهێنانی مووشەک بەپێی یاساکانی جەنگ و هەڵوێستی ئایینیمان بۆ ئێمە، گونجاوە و ئەوەش نیشانی دا کە دەتوانین ئەم کارە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "مشتومڕی چەکی ئەتۆمی پرسێکی تەواو جیاوازە لە مووشەک و فەتوای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەم مشتومڕەی بۆ هەمیشە داخستووە".
PM:01:45:09/02/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت