وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ لابردنی سزاكان پێویستمان بە دانوستانە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لابردنی سزا سەپێندراوەكان پێویستیان بە دانوستانە، ئاماژە بەوەشدەکات، سەركەوتن بەسەر ئەم دۆخەی ئێستا بەشێوەیەكی دروست، پێویستی بە تێگەیشتنێكی راستی دۆخەكەیە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "لابردنی سزا سەپێندراوەكان پێویستیان بە دانوستانە، بەڵام بۆچوونی وایە دانوستان لە سایەی سەپاندنی زۆرترین فشارەكاندا ناكرێت و لە لاوازییەوە دەبێتە خۆڕادەستكردن و تارانیش بەمشێوەیە ناچێتە سەر مێزی دانوستانەكان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەركەوتن بەسەر ئەم دۆخەی ئێستا بەشێوەیەكی دروست، پێویستی بە تێگەیشتنێكی راستی دۆخەكەیە، سزای زۆر سەخت بەسەر گەلەكەماندا سەپێندراوە، ئەمەش گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پەرەپێدانی ئابووری ئێران".
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "دوو ئەركمان لە ئەستۆیە بۆ وەڵامدانەوەی سزاكان، یەكەمیان لابردنی سزاكان و دانوستانە لەگەڵ لایەنەكانی تر، دووەمیان ناچالاككردنی سزاكانە، ئەمەش كاری لە پێشینە و ئەركی هەمووانە".
روونیشیكردەوە، لابردنی سزاكان پێویستی بە دانوستانە، بەڵام دانوستان لەچوارچێوەی سیاسەتی زۆرترین فشاردا ناكرێت، هەروەها هیچ كاتێك ئێران دەستبەرداری دانوستان نەبووە، ئەزموونی رێككەوتنی ئەتۆمیش ئەوەی دەرخست ئەمریكا پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ ناكات، هیچ كاتێك تاران رێگەنادات ئەو پێشێلكارییەی بەرامبەری كراوە دووبارە ببێتەوە".
PM:12:35:09/02/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت