دەیان خێزانی دیکەی عێراقی خۆیان بۆ جێهێشتنی كەمپی هۆڵ ئامادە دەكەن


وێستگەنیوز-

155 خێزانی دیکەی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی بەغدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەمپی هۆڵ لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

سەرچاوەیەكی ئیداری لە كەمپی هۆڵ بڵاویكردەوە، ئامادەكارییەكان بۆ چۆڵكردنی دەیان خێزانی عێراقی لە كەمپەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی بەغدا لە كەمپەكەدا بەردەوامە.

باسی لەوەشكردووە، دوای تەواوكردنی ئامادەكارییە لۆجستیەكان، بڕیارە 155 خێزانی عیراقی كە 569 كەسن، كەمپەكە بەجێبهێڵن، هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئیدارەی خۆسەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 21 گەشتی بۆ گواستنەوەی ئەو عێراقیانەی لە كەمپی هۆڵەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان رێكخستووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت 86 خێزانی عێراقی كە پێكهاتوون لە 500 كەس، پێنجشەممەی رابردوو كەمپەكەیان بەجێهێشت و بەرەو عێراق بەرێكەوتن.




PM:12:11:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت