ئیسرائیل: گەڕی دووەمی دانووستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستپیدەکەین
وێستگەنیوز_
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند: گەڕی دووەمی دانووستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستپیدەکەن.
ئەمرۆ شەممە 8ـی 2ـی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد: شاندێکی دانووستنکار دەنێرێتە دەوحە بۆ گەڕی دووەمی دانووستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لەبارەی قۆناغەکانی دووەمی ڕێککەوتن کە لە 19ـی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: دوای ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەلایەن حەماس بەرامبەر ئازادکردنی فەڵەستینییەکان، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی کردووە، شاندێک بنێردرێتە قەتەر بۆ گەڕی دووەمی دانووستانەکان لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حەماس، نوسینگەکەی ڕایگەیاندووە، نەتانیاهۆ کۆبوونەوەی حکومەتی ئەمنی دەربارەی گەڕی دووەمی دانووستانەکان دەکات.
PM:09:20:08/02/2025
ئهم بابهته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت