سوپای ئیسرائیل: کۆگایەکی چەکی حەماسمان لە باشووری سووریا کردە ئامانج
وێستگەنیوز_
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشێکی ئاسمانیدا، کۆگایەکی چەکی حەماسمان لە باشووری سووریا کردە ئامانج.
ئەمرۆ شەممە 8ـی 2ـی 2025، سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سەر کۆگایەکی چەکی حەماس لە ناوچەی دێر عەلی لە باشووری سووریا ئەنجام دا.
سوپای ئیسرائیل، دەڵێت: سەرجەم چەکاکەنی کۆگاکە، حەماس بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل بە کاری دەهێنا.
PM:05:21:08/02/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت