ناتانیاهۆ: دیمه‌نی راده‌ستكردنی بارمته‌كان بێ وه‌ڵام نابێت
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "ئیسرائیل چاوپۆشی له دیمه‌نه‌كانی سێ زیندانی لاواز و بێده‌سه‌ڵات ناكات، كه ده‌برێنه سه‌ر سه‌كۆیه‌ك له غه‌ززه و به زۆر ده‌خرێنه ناو چاوپێكه‌وتنێكی رێكخراو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌ماس به‌رله‌وه‌ی ئازاد بكرێن".
ناتانیاهۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌و دیمه‌نه شۆكهێنه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان پشتگوێی ناخه‌ین".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل پشتڕاستی كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه سێ بارمته‌ی راده‌ست كرا.
ئه‌و سێ زیندانییه له غه‌ززه راده‌ستی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كران و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی و دیداری كه‌سوكاریان دوای 16 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، گوازرانه‌وه ئیسرائیل.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی حه‌ماس و ئیسرائیل، به‌ندكراوه‌كان بریتین له ئه‌لی شه‌رابی (52 ساڵ)، ئۆحه‌د بن عامی (56 ساڵ) و ئۆر لیڤی (34 ساڵ).
پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه دوای گه‌یشتنی كاروانی یه‌كه‌ی سێبه‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌تائیبی قه‌سام و تیمه‌كانی خاچی سوور بۆ خاڵی ڕاده‌ستكردنه‌كه له ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه هات.
حه‌ماس ئاماده‌یییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له ناوه‌ڕاستی دێر ئه‌لبه‌لح بۆ سه‌یركردنی مه‌راسیمی ڕاده‌ستكردنی بارمته ئیسرائیللیه‌كان بووه.
PM:02:58:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت