ترەمپ: پێویست ناکات پەلە بکەم لە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەی کە لەبارەی غەززە خستوومەتەڕوو


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هیچ پێویست ناکات پەلە بکەم لە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەی کە لەبارەی غەززە خستوومەتەڕوو.

ئەمڕۆ هەینی 7ـی 2ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا وتی: دەمەوێت لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆ بکەم، هەروەها پێشبینیش دەکەم هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکەم.

سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت: هەفتەی داهاتوو باج بەسەر ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەسەپێنم. جەختی لەوەش کردەوە، بیر لە سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێل دەکاتەوە.

ترەمپ لەبارەی غەززەوە، وتی: پێویست ناکات هیچ پەلە بکەم لە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەی کە لەبارەی غەززە خستوومەتەڕوو.


PM:09:29:07/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو