وه‌زیری به‌رگریی سووریا: له‌گه‌ڵ رووسیا تاوتوێی پرسی ڕاده‌ستكردنی ئەسەد کراوە
وێستگەنیوز_
وه‌زیری به‌رگریی سووریا رایگەیاند، له‌گه‌ڵ رووسیا تاوتوێی پرسی ڕاده‌ستكردنی ئەسەد کراوە
ئەمرۆ هه‌ینی، 7ـی 2ـی 2025، مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، سووریا به‌رامبه‌ر ڕووسیا كراوه‌یە؛ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بنكه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی له خاكی سووریا بپارێزێت و یانیش هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كرێملن بكه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی سووریادا بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سووریا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ته‌رتووس و حمێمیم كه سه‌ربازانی ڕووسی تێیدا جێگیرن ده‌هێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر بزانێت مانه‌وه‌یان سوودی بۆ سووریا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا باشتر بووه. دەشڵێت كاتێك میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد، پرسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریایان له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردووه.
PM:04:40:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت