سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماتی فه‌ره‌نسا: شه‌رع به‌رپرسێكه ده‌توانرێت كاری له‌گه‌ڵدا بكرێت
وێستگه‌نیوز، شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت-
فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و رۆژئاوا پێشه‌نگ بێت له مه‌له‌فی سوریا و یه‌كه‌م وڵات بوو دوای چه‌ند رۆژێك له رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی راگوزه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع، نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیپلۆماسی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
هه‌روه‌ك ژان نۆئێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م كه‌س بوو له هاوتا رۆژئاواییه‌كانی كه له‌گه‌ڵ ئانالینا بیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له 3ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد. ئیمانوێل ماكرۆن-ش یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی رۆژئاوا بوو كه په‌یوه‌ندی به شه‌رعه‌وه كرد بۆ پیرۆزبایی پۆسته نوێیه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها بانگهێشتی كرد بۆ سه‌ردانیكردی پاریس، وه‌ك لایه‌نی سوری ئاشكرایكردووه.
به‌ر له هه‌موو ئه‌مانه، فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵاتی رۆژئاوا بوو كه بڕیاریدا كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات، كه له 13ی ئه‌م مانگه له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت هاوكات له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئینتقالیدا تا پێداچوونه‌وه به‌چۆنیه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر فایلی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، به كورتی مه‌له‌فی سوریا به‌وردی بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتووگۆ.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا "ئه‌لیزێ" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌رع "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو" ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی باڵا له پاریس دوێنێ روونیكرده‌وه كه شه‌رع به‌شداری كۆنفرانسی سوریا ناكات، به‌ڵكو ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاماده‌ی ده‌بێت.
نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی كورد
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت پێگه‌یه‌كی له سوریادا هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر به خێرایی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانرێت پێی بڵێین "نه‌خشه‌ڕێگا”ی داڕشت، كه خۆی له داواكاری پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی ئاشتیانه ده‌بینێته‌وه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا له‌خۆبگرێت و ده‌وڵه‌ت رێز له مافه‌كانی مرۆڤ، مافه‌كانی ژنان و كه‌مینه‌كان به كورده‌كانیشه‌وه بگرێت و شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات و سوریا نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كانی دیكه‌ش داوایان كرد سوریا له بوونی روسیا و ئێران رزگاری ببێت.
به پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێ، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه رۆژی چوارشه‌ممه له نێوان ماكرۆن و شه‌رعدا ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له دوو شت كرده‌وه: یه‌كه‌میان، پێویستی به‌رده‌وامبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر (واته داعش)؛ "به‌هۆی سووده‌كانی بۆ گه‌لی سوریا و ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا" كه ساڵانێكه به‌ده‌ست تیرۆریزمه‌وه ده‌ناڵێنێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. دووه‌میان داواكردنه له ده‌سه‌ڵاتی ئینتقالی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بتوانن به ته‌واوی تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی ئینتقالی ببن.
گرنگی ئه‌م ئاماژه‌یه له كاتێكدایه كه تادێت زانیاری یه‌ك له‌دوای یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، "كورد و ده‌سه‌ڵاتی ئینتقالی” رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی یه‌كگرتن له چوارچێوه‌ی ئه‌و سوپا ئاساییه‌ی كه دیمه‌شق هه‌وڵی ده‌ستپێكردنی ده‌دات، به له‌به‌رچاوگرتنی داواكارییه‌كانی توركیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاریس ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" بخاته به‌رده‌م هێزه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا (سوپای نیشتمانی)ی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره، كه هه‌وڵده‌ده‌ن ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه پێشتر پاریس دژی خواستێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا وه‌ستایه‌وه له خولی یه‌كه‌می تره‌مپدا، و له‌و كاته‌دا ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی خۆی كرد بۆ پشتگیریكردن له "هه‌سه‌ده”، ته‌نانه‌ت به ناردنی هێزێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان. تا پشتگیری له‌وانه بكات كه ناوی ناون"ئازادیخوازان".
ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسه‌كه‌ی پاریس
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی باڵای دیكه گله‌یی له "نه‌بوونی سیاسه‌تێكی روونی ئه‌مریكا" به‌رامبه‌ر سوریا كرد، به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌مه نائاماده‌بوونی ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه له كۆنفرانسی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌فته‌ی داهاتوو، ته‌نانه‌ت واشنتۆن شاندێكی ئاست نزم ده‌نێرێت.
پاریس ئاماده‌یی خۆی بۆ "چاودێری و هاوكاریكردنی" پرۆسه‌ی ئینتقالی له سوریا دووپاتده‌كاته‌وه و به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوریا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و شه‌رع كرد و ده‌ڵێت كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی له "هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا و خۆشكردنی بوار بۆ گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه” كردووه.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌له‌فه قورسایی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا دروستكردووه كه پێویستیان به ئازادی جوڵه‌ی ئابووری و بازرگانی هه‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه له‌ژێر كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌ناڵێنێت.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه پاریس ناتوانێت هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات به‌بێ هاوبه‌شه‌كانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌وروپا له 28ی 1 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له برۆكسل ئه‌نجامدا و گه‌یشتنه "كۆده‌نگیه‌كی سیاسی" بۆ "بلۆككردن" یان "هه‌ڵپه‌ساردنی" به‌شێك له سزاكانی ئه‌وروپا كه له ساڵی 2011ه‌وه به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێنراون.
ژان نۆئێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا باسی له چوار له‌و سزایانه كرد: نه‌وت و غاز بۆ ئاسانكاری بۆ سوریا بۆ كڕینی ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی، له هه‌مان كاتدا بتوانێت ده‌ستی بگات به ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به‌م كه‌رته، گواستنه‌وه‌ی "ئاسمانی"، رێگه‌دان به فڕۆكه‌كانی سوریا بۆ نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا، و له كۆتاییدا كاره‌كانی بانكی و دارایی كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ كاره بازرگانییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی پاره و شتی تر.
به‌ڵام هێشتا ئه‌م كۆده‌نگییه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تاوه‌كو نه‌بنه بڕیاری ته‌كنیكی و جێبه‌جێكردن. به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌و سزایانه‌ی پێشتر باسمان كرد بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا هه‌ندێك سزای دارایی سه‌ر سوریا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵپه‌ساردووه.
چاودێری ده‌سه‌ڵاتدانی نوێی سوریا
راستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه رۆژئاواییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپییه‌كان خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن له‌گه‌ڵ سوریا، به‌ڵام له دوو شت ده‌ترسن: چه‌قبه‌ستن و په‌له‌كردن. بۆیه رۆڵ و كاری ده‌سه‌ڵاته ئینتقالییه‌كه به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی، "له ژێر مایكرۆسكۆپدا” ده‌مێنێته‌وه.
كایا كاڵاس، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند گه‌ر كار و كرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له‌گه‌ڵ قسه و به‌ڵێنه‌كانیان نه‌گونجێت، ئه‌وا سزاكان كه بلۆك ده‌كرێن یان هه‌ڵده‌په‌سێردرێن، ده‌كرێت دووباره بسه‌پێندرێنه‌وه و كاریان پێبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه باڵاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاریس پێیوایه كه "شه‌رع كه‌سێكه ده‌توانین له‌گه‌ڵیدا كاربكه‌ین"، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ماكرۆن له‌گه‌ڵیدا و بانگهێشتكردنی بۆ پاریس روون ده‌كاته‌وه، كه پێده‌چێت یه‌كه‌م پایته‌ختی رۆژئاوا بێت سه‌ردانی بكات.
پاریس ده‌یه‌وێت رۆڵی "سپۆنسه‌ر"ی ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كان بگێڕێت، وه‌ك له به‌یاننامه‌ی ئه‌لیزێدا هاتووه كه؛ سه‌رۆكی كۆمار "ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی (فه‌ره‌نسی) و له چوارچێوه‌ی ئه‌وروپی و نێوده‌وڵه‌تیدا".
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌و گروپه‌دا پاڵده‌نێت بۆ خێراكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هاوكات وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی خه‌ریكی "خاوكردنه‌وه‌ی" زه‌بری خێراییه‌كه‌ن و له چاره‌نووسی ئه‌و كۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌پرسنه‌وه كه شه‌رع به‌ڵێنی به سوورییه‌كان دابوو له‌باره‌ی مه‌له‌فی حوكمڕانییه‌وه له قۆناغی ئینتقالیدا، به‌ڵام له لێدوانه فه‌رمییه‌كانیدا باس ناكرێن.
سه‌رچاوه‌كانی دیكه پێیان وایه فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق سێ لایه‌نه‌یه: هه‌ڵگرتنی سزاكان، لابردنی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و لابردنی خودی شه‌رع له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سزای ئه‌وروپی و ئه‌مریكییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
بۆیه كۆنفرانسی داهاتووی پاریس ئاماژه‌ی جددی فه‌راهه‌م ده‌كات كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له مانگ و ساڵانی داهاتوودا چۆن ده‌بێت.
PM:04:39:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت