حسێن سه‌لامی: هێرش بكرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان، وه‌ڵامی سه‌رسووڕهێنه‌رمان ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌دات له هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیان، و ده‌ڵێت: "وه‌ڵامی سه‌رسووڕهێنه‌رمان ده‌بێت و له هه‌موو كات به‌هێزترین".
حسێن سه‌لامی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به لاوازنه‌بوونی ئێران سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵا و حه‌ماس و ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیعی بوو".
سه‌لامی وتی: "یه‌كێك له لێدوانه راسته‌كانی تره‌مپ دوا لێدوانی بوو، چونكه به شێوه‌یه‌كی واقیعی تر سه‌یری دیمه‌نه‌كه‌ی كرد".
وتیشی: "هیچ كه‌س و وڵاتێك ناتوانێت هه‌ڕه‌شه له كۆماری ئیسلامی بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر توند و چاوه‌ڕواننه‌كراو و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بنه‌وه، له رووی به‌هێزی و سروشتی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرین".
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "توند و سه‌رسوڕهێنه‌ریان" وده‌بێت.
حسێن سه‌لامی راشیگه‌یاند كه "ئێران ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره و ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه دا كه به‌شێك له تواناكانی ئێران و سوپای پاسداران وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ده‌رخستووه.
PM:08:52:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت