هاكان فیدان چاوه‌ڕوانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌حمه‌د شه‌رع راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات، له ئاست پێداویستییه ئه‌منییه‌كانیاندایه.
هاكان فیدان بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌ڵوێستێكی ته‌واو روونی به‌رامبه‌ر (یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل)ی تیرۆریست هه‌یه و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش پێداویستییه ئه‌منییه‌كانمان دابین ده‌كات".
وتیشی: "چاومان له‌وه‌یه ئیداره‌ی نوێ به‌رپرسیارێتی كێشه‌كان له سوریا له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنیان بگرێته‌به‌ر و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسانه هه‌بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ توركیا و ناوچه‌كه".
ئه‌و وه‌زیره توركییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ده‌وڵه‌تی سوریا یان هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه كه له وڵاتانی جیاوازه‌وه هاتوونه‌ته سوریا، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، یان له‌ناویان ببات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی مسۆگه‌ر بكات".
هاكان فیدان راشیگه‌یاند كه "ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌مه له سوریا و عێراق و ئێران ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌وانیش پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌مه له ئێمه بكه‌ن. هه‌روه‌ك چۆن ئێمه مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان دروست ناكه‌ین، یه‌كه‌م كاری پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان به هیچ هۆكارێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێمه دروست نه‌كه‌ن”.
PM:11:40:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت