لێدوانی هه‌سه‌ده له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له سوریا ئاشكرا كرد، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه ئاگاداری هیچ پلانێك نین بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ده‌شڵێت: "به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌كه‌ین".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، فه‌رهاد شامی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی: "داعش و هێزه زیانبه‌خشه‌كانی دیكه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ چالاكبوونه‌وه و گه‌یشتن به دۆخی ساڵی 2014".
لای خۆیه‌وه له‌یلا مو‌سا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پارێزگاری له هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات.
له‌یلا مو‌سا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بیه/ئه‌لحه‌ده‌س وتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هێزه‌كانی ئه‌مریكا بمێننه‌وه تا دۆخی وڵاته‌كه سه‌قامگیر ده‌بێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان بڕۆن، كورد به‌رگری ده‌كه‌ن له خاكه‌كه‌یان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات تۆڕی ئێن بی سی بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا روونیان كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) كار له‌سه‌ر داڕشتنی پلانه‌كان ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی سوریا،.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی نزیك له خۆی له‌م دواییانه‌دا ئاره‌زووی خۆیان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رپرسانی پنتاگۆن له‌ماوه‌ی 30، 60 یان 90 ڕۆژدا ده‌ست بكه‌ن به داڕشتنی پلان بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی.
پێشتر، تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان له سوریا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروباری سوریا وه‌رناده‌ن و ئه‌و سه‌رلێشێواویه‌ی له‌وێ هه‌یه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه و پێویستیان به‌وه نییه ئه‌مریكا ببێته به‌شێك له سوریا.
PM:09:22:05/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت