تەرمی سەرجەم سەرنشینانی فرۆکەکەی ئەمریکا دۆزرانەوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی 1ـی 2025، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی خۆی بە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن دا کێشا، لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا. ئەمرۆش چوارشەممە، 5ـی 2ـی 2025، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاریی تەرمی هەر 67 قوربانییەکەیان دۆزیوەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی فریاگوزاریی لە ئاوە سەهۆڵاوییەکانی ڕووباری پۆتۆماک بەردەوام بوون لە گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی هەموو قوربانییەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەموو ئەو تیمانەی بەشداربوون لە پرۆسەی گەڕانەکەدا ڕایانگەیاند، تەرمی  هەر 67 قوربانی ڕووداوەکە دۆزرایەوە؛ و ناسنامەی هەموویان ئاشکرا کراوە جگە لە یەکێکیان نەبێت.

ئەوەشهاتووە، ئێستا تیمەکانی فریاگوزاریی سەرنجیان لەسەردەرهێنانەوەی  پاشماوەکانە کە لە ڕووباری پۆتۆماکدا ماونەتەوە.


AM:10:33:05/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت