وتەبێژی حەماس: قۆناغی دووەمی ڕیککەوتنی غەززە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەستیپێکرد
وێنەی رادەستکردنی کۆمەڵێک دیلی ئیسرائیلی بە تیمەکانی خاچی سوور لە لایەن بزووتنەوەی حەماس
وێستگەنیوز_
بزووتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، دانوستەکانی قۆناغی دووەمی ڕیککەوتنی غەززە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد.
ئەمرۆ سێشەممە 4ـی 2ـی 2025، عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە دەستی پێکردووە و، پەرۆشن بۆ گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داگیرکاری ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات و کە دەبێتە هۆی دواخستنی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان.
جەختیشی لەوەکردەوە، نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان و چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان و بیرە ئاوییەکان ژیان بۆ غەززە دەگەڕێنێتەوە.
ئەو وتەبێژە دڵنیایی دەدات لەوەی: "هەموو هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان لە کەرتی غەززە شکست دەهێنن."
PM:05:23:04/02/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت