ئیلۆن ماسك داخستنی گه‌وره‌ترین ده‌زگای هاوكارییه‌كانی له جیهاندا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئیلۆن ماسك داخستنی گه‌وره‌ترین ده‌زگای هاوكارییه‌كانی له جیهاندا راگه‌یاند كه ده‌زگای هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی USAIDیه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت.
رۆژی دووشه‌ممه ماسك وه‌زیری كارایی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داخستنی ده‌زگای هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی USAID راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئیداره‌ی كۆشكی سپی تیمی USAID ئاگاداركردۆته‌وه كه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و باره‌گای سه‌ره‌كی ئاژانسه‌كه له واشنتۆن داخرا، هه‌روه‌ها لۆگۆ و وێنه‌كان له نوسینگه‌كانی لابراون و ماڵپه‌ڕه‌كه‌شیان له‌كارخراوه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئیلۆن مه‌سك دوای ئه‌وه هات كه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كارایی حكومه‌ت كه مه‌سك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌ردانی باره‌گای ده‌زگاكه‌یان كردووه و ده‌ستیان به شوێنه نهێنییه‌كان و داتاكانی سه‌ر به هاوڵاتیانی ئه‌مریكی گه‌یشتوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاندوو كه ده‌زگاكه "له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لیبراڵی شێته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و كۆتاییهان پێده‌هێنین".
ئه‌م پێشهاته له چوارچێوه‌ی راگرتنی گشتی یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكادا دێت كه نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی داهاتووی به‌رنامه مرۆیی و گه‌شه‌پێدانه‌كانه‌وه دروست ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌زگاكه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌برێن..
ئاژانسه‌كه ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی برسێتی و كاره‌ساتی سروشتی.
كۆی هێزی كاری ئاژانسه‌كه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سه (به‌بێ به‌ڵێنده‌ران) كه دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێن، له ساڵی 2023شدا ئه‌و ئاژانسه هاوكاری پێشكه‌ش به نزیكه‌ی 130 وڵات كردووه.
AM:09:48:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت