ئه‌حمه‌د شه‌رع: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له وتووێژداین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند كه له وتووێژدان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاری ناكۆكن، ده‌شڵێت: له‌ڕووی ئاشتی مه‌ده‌نیه‌وه گه‌یشتوینه‌ته كه‌ناری ئارامی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه هه‌وڵده‌دات "سوریا به‌دووربگرێت له سیسته‌می پشك پشكێنه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا و لێهاتوویی پێوه‌ر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شێوازی چوونه ناو شار و شارۆچكه گه‌وره‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا "ئاشتی مه‌ده‌نی پاراست و هه‌موو لایه‌كی دڵنیا كرد".
ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ڵێت: "له‌ڕووی ئاشتی مه‌ده‌نیه‌وه گه‌یشتوینه‌ته كه‌ناری ئارامی، ده‌وڵه‌تی سوریا گه‌ره‌نتییه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان و رووداوه تاكه‌كه‌سییه‌كان له نزمترین ئاستدان".
شه‌رع جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كاره له‌پێشینه‌ییه‌كانی بریتین له "كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك و سنوورداركردنی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا".
وتیشی: "هه‌مووان جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی سوریا ده‌كه‌نه‌وه و دابه‌شبوون یان جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌سه‌ده ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاری".
راشیگه‌یاند كه "پێشتر سوپای سوریا زۆر هه‌ڵوه‌شابوو، دڵسۆزییه‌كه‌شی بۆ خێزانێكی دیاریكراو بوو. ئه‌مڕۆ كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی سوپای نیشتیمانی بۆ هه‌موو سووریه‌كان".
PM:11:33:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت