مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبج بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌نبج ده‌كات و ده‌ڵێت: "هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌رده‌بڕین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی شوباتی 2025، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری مه‌نبج بڵاوكرده‌وه كه تیایدا 19 كه‌س كوژران و 10ـی دیكه‌شی بریندار كرد.
مه‌زڵوم عه‌بدی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌نبج ده‌كه‌ین، هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕین".
ده‌شڵێت: "ئه‌م كرده‌وه تاوانكاریانه هه‌ڕه‌شه له یه‌كگرتوویی نیشتمانی ده‌كه‌ن و پێویسته تاوانباران لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
كاتێكی پێشتر میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری مه‌نبج له باكووری سوریا، 30 كه‌س كوژران و برینداربوون.
PM:09:03:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت