تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویدا؛ کەسێک کوژراوە و چواری دیکەش بریندار بوون
وێستگەنیوز_
میدیای رووسیا رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چواری دیکە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تاس، ئارمێن سارکیسیان، بەرپرسێکی پێشووی بۆکسینگی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە هێزێکی تایبەتی بۆ شەڕکردن دژی کیێڤ دامەزراندبوو، لەناو بریندارەکاندایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بریندارەکان لە دۆخێکی مەترسیدارن و بە تایبەتی دۆخی تەندروستی سارکیسیان ناجێگیرە."
لەو کاتەوەی رووسیا دەستی بە هێرشە فراوانەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا کردووە، رووسیا رووبەڕووی زنجیرەیەک تەقینەوە و هەوڵی کوشتنی بەرپرسە دیارەکان بووەتەوە.
PM:12:43:03/02/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت