سەرۆکی مەکسیک هەوڵەکانی ئەمریکا بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەی ناودەبات


وێستگەنیوز_

کلاودیا شەینباوم، سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، "سەرجەم هەوڵەکانی ئەمریکا دەسترێژییەکی ڕوون و ئاشکران بۆسەر سنوور  و سەروەری خاکی وڵاتەکەمان."

لە پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ داخستنی سنوور بە ڕووی کۆچبەرە مەکسیکییەکان و زیاد کردنی باج بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی مەکسیک و کەنەدا و چین، ئەو سێ وڵاتە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەمریکا ڕاگەیاند و دەڵێن:باجی زیاتر بەسەر بەرهەمەکانیاندا دەسەپێنن.

سەرۆکی مەکسیک دەڵێت: لەگەڵ ئەمریکییەکان دەتوانین دەربارەی سەقامگیریی سنوورەکان پێکەوە کار بکەین، بەڵام سەپاندنی سزا و گومرگ کاریگەریی خراپی لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانیان دەبێت.

کلاودیا شەینباوم بە میدیاکانی راگەیاندووە، قسەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندیی لە نێوان حکومەتی مەکسیک و باندە تاوانکارییەکان ڕەتدەکەینەوە.

هەروەها "هەڵویستی ئەمریکاش بۆ دەستوەردان لە کاروباری ئێمە و بەزاندنی سنوورەکانمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین."

دووپاتیشی دەکاتەوە لەوەی ئەوان ئامادەیی ئەنجامدانی گفتوگۆیان هەیە "گەر ئەمریکاییەکان گفتوگۆیان دەوێت، نەک بە سەپاندنی گومرگ و سزا کار بکەن."

جارێکی دیکە ڕووی دەمی دەکاتەوە سەرۆکی نوێی ئەمریکا و دەڵێت: دەیڵێمەوە، دەتوانین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، وەک یەک تیم باسی سەقامگیریی و ئاسایش بکەین، بەڵام سەپاندنی گومرگ نا.

ئاشکراشی کردووە، وەکو وەڵامدانەوەی بۆ سەپاندی %25 باجەکانی ئەمەریکا بۆسەر بەرهەمەکانی مەکسیک، ئەوە ئێمەش باجی زیاتر بەسەر ئەمەریکا دەسەپێنێن.

هەروەها وەزیری گەنجینەی وڵاتەکەشی ڕاسپاردووە کە پلانی B کارا بکەن، ئەویش پێکهاتووە لە هەڵسەنگاندی باجەکان بۆ پاراستنی ئابووریی وڵات.


AM:10:02:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت