هاكان فیدان له‌گه‌ڵ حه‌ماس كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌فدێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د ده‌روێش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه كۆبۆوه و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، فیدان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی حه‌ماسدا باسی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و دۆخی مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كردووه.
تا ئێستا زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له 19ی مانگی رابردوو رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و میسر و پاڵپشتی ئه‌مریكا، له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
AM:12:05:03/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت