وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له باشووری لوبنانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باشووری لوبنان، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی حزبوڵای لوبنانی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/2/2 كاتز له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا هه‌وڵی ئاراسته‌كردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلمان بینی، ده‌مه‌وێت لێره‌وه په‌یامێكی روون بۆ حزبوڵا و حكومه‌تی لوبنان بنێرم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له لوبنانه‌وه خۆش نابێت".
كاتز هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به هه‌موو هێزێكه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و وتی: "یان هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان نه‌مێنێ، یان حزبوڵا نامێنێت".
له ماوه‌ی رابردوودا كۆشكی سپی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا كرا تا تا 18ی شوبات.
له ئه‌نجامدا، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل كه له سه‌ره‌تادا پلانی بۆ دانرابوو له باشووری لوبنان له ماوه‌ی 60 رۆژدا دواخرا و هه‌ردوولا یه‌كتری به پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئیسرائیل، سوپای لوبنان كه بڕیاره پابه‌ندبوون به ئاگربه‌سته‌كه زه‌مانه‌ت بكات و ڕێگری بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبوڵا بۆ ناوچه‌كه، به خێرایی پێویست پێشڕه‌وی ناكات. ئیسرائیل ده‌ڵێت وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌سه‌ر كراوه، حزبوڵای لوبنان له باكووری رووباری لیتانی نه‌كشاوه‌ته‌وه.
PM:09:44:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت