نەتەنیاهۆ: لەگەڵ ترەمپ نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەڕێژینەوە
وێستگەنیوز_
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەشێوەیەکی باشتر لەگەڵ ترەمپ نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەڕێژینەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی 2ـی 2025، بۆ کوبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نەتەنیاهۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
نەتەنیاهۆ، دەبێتە یەکەمین سەرکردەی جیهان لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ، سەردانی واشنتن بکات. پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت لە فڕۆکەخانە رایگەیاند: "ئەو بڕیارانەی لە جەنگدا دەرمانکردن، سیمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی. بڕیارەکانمان و بوێریی سەربازەکانمان نەخشەکەیان داڕشتەوە. بەڵام بڕوام وایە، بە پێکەوەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، دەتوانین زیاتر و باشتر دایبڕێژینەوە."
سەردانی نەتەنیاهۆ بۆ واشنتن لەکاتیكدایە، ناوبراو فەرمانی گرتنی هەیە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەکاتی جەنگی وڵاتەکەیدا لەگەڵ ئیسرائیل.
PM:02:04:02/02/2025
ئهم بابهته 1448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت