بە فەرمانی ترەمپ حەشارگەیەکی داعش لە سۆماڵ بۆردوومان کرا
وێستگەنیوز_
بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئەو وڵاتە حەشارگەیەکی داعش'ـیان لە سۆماڵ بۆردوومان کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی 2ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: "ئەم بەیانییە، فەرمانم کرد هێرشی ئاسمانیی ورد بکرێتە سەر پلانداڕێژەرێکی باڵای هێرشەکانی داعش و ئەو تیرۆرستانەی دیکەی کە لە لایەن خۆیەوە لە سۆماڵ دامەزرێنرابوون و سەرکردایەتی دەکران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بکوژانە، کە زانیمان خۆیان لە ئەشکەوتێکدا حەشارداوە، هەڕەشەیان لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان دەکرد."
دەشڵێت: فڕۆکە جەنگییەکان ئەشکەوتەکەیان "وێرانکردووە و ژمارەیەک تیرۆرستیان کوشتووە بێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک زیان بە خەڵکی سڤیل بگات."
PM:09:13:01/02/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت