دادگای سوید ئەو پێنج کەسەی ئازاد کرد کە بە تۆمەتی کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیری کردبوون


وێستگەنیوز_

دادگای سوید، ئەو پێنج کەسەی کە بە تۆمەتی کووشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیری کردبوون، ئازادی کردن و ڕایگەیاند: هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە ئەم هاوڵاتیانە تاوانەکەیان ئەنجام دابێت.

ئەمرۆ هەینی 31ـی 1ـی 2025، دادگای سوید، بڕیاری دا بە ئازادکردنی پێنج کەس کە بە تۆمەتی کووشتنی سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی، دەستگیر کرابوون.

ڕاسمس ئۆمان، داواکاری گشتی سوید، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسلەمێنێت کە ئەو پێنج کەسە تاوانەکەیان ئەنجام دابێت، لەمەودوا هیچ هۆکارێک بۆ بەندکردنیان نییە و ئیدی ئازادن.

ئاماژەی بەوەشکرد: لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوشتنی پەنابەرە عێراقییەکە بەردەوامن. لای خۆیەوە ئۆلف کریستێرشۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند: پێم وایە هێزێکی دەرەکی لە پشت کوشتنی مۆمیکاوەیە.

29ـی 1ـی 2025، سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی کە لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، تەرمەکەی لە شوقەکەیدا دۆزرایەوە.


PM:10:11:31/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت