روانگه‌ی سوری: هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانییه‌وه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌به‌نه سوریا
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانیان له رۆژئاوای كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانییه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌به‌نه باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی روانگه‌ی سوری بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی"، هێزی سه‌ربازی و لۆجستی و پزیشكی و چه‌كیان له سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر، له‌ژێر پاراستنی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌رێكدا هێنایه بنكه‌ی خه‌راب ئه‌لجیر له لادێی رمێلان له باكووری حه‌سه‌كه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رێی وشكانییه‌وه، 60 بارهه‌ڵگر زرێپۆشی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورس و تۆپ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و سندوقی داخراو و تانكه‌ری سووته‌مه‌نییان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنایه رۆژئاڤا.
روانگه‌ی سوری ده‌ڵێت كه له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كان، 20 بارهه‌ڵگر كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجستی و تانكه‌ری سووته‌مه‌نییان پێ‌بوو، چوونه‌ته ناو بنكه‌ی قه‌سره‌ك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له 28ی ئه‌م مانگه‌دا، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ر به "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی” كه پڕ بوو له پێداویستی لۆجستی و سه‌ربازی، له بنكه‌ی ئه‌لشه‌دادی له لادێكانی باشووری حه‌سه‌كه نیشته‌وه.
روانگه‌ی سوری راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ر به هێزه‌كانی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی” له بنكه‌ی خه‌راب ئه‌لجیر له لادێی شاری رمێلان له باكووری حه‌سه‌كه نیشته‌وه.
AM:10:53:31/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت