تره‌مپ نوێترین هەڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ نه‌یوتووه‌ هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌، ده‌شڵێت: "نازانم سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ كێیه‌".

 
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكدا له‌ كۆشكی سپی، وتی‌ "بڕیارێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌ده‌ین كه‌ بمێننه‌وه‌ یان نا".
 
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا كردبێت، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئیداره‌كه‌ی سه‌یری پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كات و ''له‌و باره‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن'' به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌دا كه‌ی و چۆن ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ده‌ن.
 
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌وان له‌و رووداوانه‌ی له‌ سوریا روویانداوه‌ به‌شدار نه‌بوون، ''سورییه‌كان خۆیان له‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌رپرسن كه‌ فه‌وزایه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریكاوه‌ نییه‌ و ناشمانه‌وێت ئه‌مریكا له‌م دۆخه‌ به‌شداربێت".
 
ئه‌م لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، ژماره‌یه‌ك میدیای توركیا و ئیسرائیل هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ به‌پرسانی ئیسرائیلی وتووه‌، نیازی هه‌یه‌ هێزه‌كانیان له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.



AM:09:32:31/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو