ئه‌حمه‌د شه‌رع: حكومه‌تێكی گشتگیر پێكده‌هێنین كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی فره‌ڕەنگی سوریا بێت


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری‌ قۆناغی‌ راگوزه‌ری‌ سوریا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تێكی گشتگیر پێكده‌هێنن كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی فره‌چه‌شنی وڵاته‌كه‌ بێت، ده‌شڵێت: "پرۆسه‌ی سیاسی له‌ سوریا پێویستی به‌ به‌شداری هه‌مووانه‌ به‌ بێ دوورخستنه‌وه‌ی‌ هیچ لایه‌نێك".


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ قۆناغی‌ راگوزه‌ری‌ سوریا یه‌كه‌م وتاری پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه‌ " له‌ سایه‌ی قوربانیدانی هه‌موو سوورییه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سوریا له‌ رژێمێكی تاوانكاری رزگاری بوو".

ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی‌: "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌مێژووی سوریا هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ قوربانییه‌كانی‌ سورییه‌كانه‌وه‌ لێره‌ وه‌ستاوم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "دوای پرس و راوێژی یاسایی" به‌رپرسیارێتی سوریای له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

وتیشی: "له‌ قۆناغی سه‌ختی راگوزه‌ردا وه‌ك سه‌رۆكی كۆمار قسه‌ له‌گه‌ڵ سورییه‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك خزمه‌تكارێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایه‌ك".

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ "پرۆسه‌ی سیاسی له‌ سوریا پێویستی به‌ به‌شداری هه‌موولایه‌كه‌ به‌ بێ په‌راوێزخستن"، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی راگوزه‌ری به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی كه‌ به‌ به‌شداری هه‌مووان ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د شه‌رع راشیگه‌یاند كه‌ "ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ كۆنفرانسێكی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ستووری ده‌ربكات، و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێكهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین".


PM:11:22:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت