میری قەتەر وەک یەکەمین سەرکردەی عەرەب گەیشتە دیمەشق


وێستگەنیوز_

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، وەک یەکەمین سەرکردەی عەرەب گەیشتە دیمەشق.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 30ـی 1ـی 2025، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، میری قەتەر گەیشتووەتە ئەو وڵاتە و پێشوازیی لێکراوە. 

هەر ئەمرۆش ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی کۆماری سووریا، لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە.

پێشتریش لە ڕۆژی 16ـی 1ـی 2025، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.

شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان رایگەیاند، وڵاتەکەی لە یەکەم ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەدات.


PM:02:48:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت