واشنتۆن.. تاوەکو ئێستا 19 تەرمی سەرنشینانی فرۆکە نەفەرهەڵگرەکە لەنێو رووباری پەتۆمەک دەرهێندراون


وێستگەنیوز_

تاوەکو ئێستا 19 تەرمی سەرنشینانی فرۆکە نەفەرهەڵگرەکە لەنێو رووباری پەتۆمەک لە دەرهێندراون. سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: بۆ تاوەری چاودێری هێلیکۆپتەرەکەی لە بوونی فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر ئاگادار نەکردووەتەوە؟"

دوای ئەوەی ئەمرۆ پێنجشەممە 30ـی 1ـی 2025، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە فڕۆکەخانەی رۆناڵد ڕێگن لە ئەمریکا خۆیان بەیەکدا کێشا. تاوەکو ئێستا 19 تەرمی سەرنشینانی فرۆکە نەفەرهەڵگرەکە لەنێو رووباری پەتۆمەک دەرهێندراون.

فرۆکە نەفەرهەڵگرەکە بە 60 سەرنشینەوە لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە هاتووە و هێلیکۆپتەرە سەربازییەکەش کە لە جۆری 'بلاک هۆک سیکۆرسکی ئێچ -60'ـە و 3 سەرنشینی تێدابووە، خۆی پێدا کێشاوە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ترەمپ ئەوەی رویداوە کارێکی خراپە و دەکرا رێگری لێبکرێت؛ "جێگەی پرسییارە تاوەری چاودێری فرۆکەخانەکە بۆچی هێلیکۆپتەرەکەی ئاگادار نەکردووەتەوە؟"

تاوەکو ئێستا 19 تەرم لەنێو رووباری پەتۆمەک دەرهێندراون؛ و دەوترێت "هیچ ئاماژەیەک نییە هیچ کام لە سەرنشینەکان زیندوو مابن."

کەمێک لەمەوبەر، بەرپرسانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بڕیاریاندا بە داخستنی فرۆکەخانەی رۆناڵد رێگن تاوەکو رۆژی هەینی و قەدەغەکردنی هاتووچۆش لە ئێستادا لەو ناوچەیە سنووردار کراوە.

ئەوەی کاری تیمەکانی رزگاری قورستر کردووە، نزمی پلەی گەرمایە کە لە ئێستادا "پلەی گەرما 0ـی سیلیزییە و ئەو رووبارەی شوێنی رووداوەکە بە تەواوی بەستوویەتی."


AM:09:01:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو