لە هیندستان لە فێستیڤاڵێکی ئایینیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز_

بەهۆی قەرەباڵخی و زۆری ژمارەی بەشداربووانەوە، لە هیندستان لە فێستیڤاڵێکی ئایینیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ABC، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 1ـی 2025، تەندروستیی هیندستان، بەهۆی فێستیڤاڵی هیندۆس کومب مێلا کە فێستیڤاڵێکی ئایینیە، لانی کەم 15 کەس مردن و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکانی لە شوێنی ڕووداوەکە گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە. 

ئاکانشا ڕانا، بەرپرسی حکومەتی ناوخۆیی ڕاگەیاند، بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆرەوە لە فێستیڤاڵەکەدا، ڕووداوەکە ڕووی داوە.

فێستیڤاڵی کومب مێلا کە شەش هەفتە دەخایەنێت، گەورەترین چالاکییە لە ساڵنامەی هیندۆسەکان و جیهاندا و لە نێوان 13ـی 1 هەتا 26ـی 2 بەردەوام دەبێت و 12 ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.

میهرەجانی کومب میلا گەورەترین مەڕاسمی ئاینیە لە جیهاندا، بە ملیۆنەها هیندۆسی ڕوو لە کەناراوەکانی ناوچەی سانگام دەکەن بۆ خۆ شتن پاککردنەوەی رۆح و جەستەیان لە تاوان و گوناهـ.


AM:08:40:29/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو