تره‌مپ بۆمبی 2000 پاوه‌ندی ده‌داته ئیسڕائیل
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆمبه 2000 پاوه‌ندییه‌كان بده‌ن به ئیسڕائیل، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ناردنی ئه‌و جۆره بۆمبه‌ی بۆ ئیسڕائیل راگرتبوو.
تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی وت كه "ئه‌مڕۆ پێماندان. پاره‌كه‌یان داوه و ماوه‌یه‌كی زۆریشه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن".
به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره بۆمبانه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه، به تایبه‌تی له شاری ره‌فه‌ح، بایدن پێدانی ئه‌و جۆره بۆمبه‌ی به ئیسڕائیل راگرتبوو.
بۆمبێكی 2000 پاوه‌ندی ده‌توانێت كۆنكریت و كانزای ئه‌ستوور ببڕێت و نیوه‌تیره‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان دروست بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز ساڵی رابردوو بڵاویكرده‌وه كه دوای هێرشه‌كه‌ی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، ئیداره‌ی بایدن هه‌زاران بۆمبی 2000 پاوه‌ندی بۆ ئیسڕائیل ناردووه، به‌ڵام یه‌كێك له باره‌كانی بۆ ئیسڕائیل راگرتووه.
له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌وه ئه‌مریكا به به‌های ملیاران دۆلار یارمه‌تی بۆ ئیسڕائیل راگه‌یاندووه. كاتێك پرسیاری لێكرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌و بۆمبانه‌ی داوه به ئیسڕائیل، تره‌مپ وتی: " له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕیویانه".
پێشتر و له رۆژی شه‌ممه‌دا تره‌مپ وتی: " ئیسڕائیل داوای كۆمه‌ڵێك شتی زۆری كردووه و پاره‌كه‌شی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن بایدنه‌وه نه‌نێردراون، ئێستا له رێگادان".
تره‌مپ و بایدن پشتیوانیكاری سه‌رسه‌ختی ئیسڕائیلی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، ته‌نانه‌ت له كاتێكیشدا كه ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانه مرۆییه‌كه‌ی ناو غه‌ززه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیله‌وه دروست ببوو. خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد ئه‌مریكا چه‌ك نه‌دات به ئیسڕائیل.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌رگری له ئیسڕائیل ده‌كات دژی ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، له‌وانه حه‌ماس له غه‌ززه و حزبوڵا له لوبنان و حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن.
له 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر ئیسڕائیل و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته وتییان 1200 كه‌س كوژراون و چه‌كداره‌كان زیاتر له 250 كه‌سیان به بارمته گرتووه. له وه‌ڵامدا ئیسڕائیل ده‌ستیكرد به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌ماس له غه‌ززه و به‌رپرسانی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ڵێن زیاتر له 47,000 فه‌له‌ستینی كوژراون.
PM:11:36:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت