وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل باس له‌ رێوشوێن دژی ئێران ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی‌ دژی ئێران هه‌نگاو بنێت.


به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ "ئۆرشه‌لیم پۆست"ی‌ ئیسرائیلیی‌، له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ پیت هێگسێت هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، كاتز رایگه‌یاند كه‌ "تاران و هاوبه‌شه‌كانی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن بؤ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌یی و جیهانی".

یسرائیل كاتز به‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا هه‌نگاو دژی‌ ئێران بنێن.

وتووشیه‌تی‌: "مانگه‌كانی داهاتوو ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌بێ ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه‌ ئاماده‌كاری سه‌ربازی به‌هێز بكه‌ین و ده‌رفه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانمان ده‌ڕه‌خسێنێت".

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌په‌یامێكدا بۆ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "پێكه‌وه‌ ده‌توانین سه‌قامگیری درێژخایه‌ن به‌ده‌ست بهێنین و داهاتویه‌كی باشتر بۆ ناوچه‌كه‌ دروست بكه‌ین".



PM:10:49:26/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت