تره‌مپ بڕیاری سزادانی وڵاتێكی دا
وێستگه‌نیوز-
پاش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری سزادانی وڵاتی كۆڵۆمبیای دا.
وه‌ك پێشتر به‌ڵێنی دابوو، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به فڕۆكه‌ی سه‌ربازی كۆچبه‌رانی كۆڵۆمبی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه، به‌ڵام گوستاڤۆ پێترۆ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا مۆڵه‌تی نه‌دا به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كه كۆچبه‌رانی دیپۆرتكراوی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
گوستاڤۆ پێترۆ له‌په‌یامێكدا جه‌ختیكرده‌وه كه ته‌نها ئه‌و گه‌شته مه‌ده‌نیانه قبوڵ ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن، چونكه كۆچبه‌ر تاوانبار نییه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ شایه‌نی بێت.
سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازییه ئه‌مریكییانه‌ی كه كۆچبه‌رانی كۆڵۆمبییان ده‌گواسته‌وه، رێگه‌یان پێنه‌داون له وڵاته‌كه‌یان بنیشنه‌وه.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه به "فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت بگوازرێنه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی به‌رپرسانی كۆلۆمبیا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "Truth Social" نووسی: "تازه ئاگاداركرامه‌وه كه رێگا به دوو گه‌شتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له ئه‌مریكاوه نه‌دراوه له كۆڵۆمبیا بنیشنه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی نایاسایی تاوانباریان تێدایه و فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سۆسیالیستی كۆڵۆمبیا گوستاڤۆ ده‌رچووه كه له‌نێو گه‌له‌كه‌یدا ئاستێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی نییه”.
تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی پێترۆ بۆ گه‌شته‌كان، ئاسایشی نیشتمانی و سه‌لامه‌تی گشتی ئه‌مریكای خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ئیداره‌كه‌ی راسپاردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م ڕێوشوێنه به‌په‌له و یه‌كلاكه‌ره‌وانه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگرێته‌به‌ر:
*سه‌پاندنی باجی گومركی به‌په‌له به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌و وڵاته‌وه دێنه ئه‌مریكا. له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا باج له سه‌دا 25 بۆ 50 به‌رز ده‌كرێته‌وه.
*قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستبه‌جێی گه‌شتكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی كۆڵۆمبیا.
* پێنه‌دانی ڤیزا به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارت و ئه‌ندامانی خێزان و لایه‌نگرانی حكومه‌تی كۆڵۆمبیا.
* به‌هێزكردنی پشكنینی گومرگی و پاراستنی سنووره‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كۆڵۆمبیا و كاڵاكان به هۆكاری ئاسایشی نیشتمانی.
* سه‌پاندنی سزای گه‌نجینه‌ی و بانكی و دارایی به‌پێی یاسای ئابووری مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واو.
تره‌مپ له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕێوشوێنانه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه، "ئێمه رێگه ناده‌ین حكومه‌تی كۆڵۆمبیا پابه‌ندییه یاساییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به قبوڵكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه پێشێل بكات كه به زۆر خستوویانه‌ته ناو ئه‌مریكاوه!".
PM:10:18:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 16752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت