کریستی نۆیم لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە وەک وەزیری ناوخۆی ئەمریکا هەڵبژێردرا


وێستگەنیوز_ رۆیتەرز

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی بە کریستی نۆیم، وەک وەزیری ناوخۆ دا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا بە 59 دەنگی بەڵێ، بەرامبەر 34 دەنگی نەخێر، بە فەرمی کریستی نۆیمی کردە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە.

کریستی، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک کاندید بۆ وەزارەتی ناوخۆی دیاری کرابوو، بە کەسێکی توند بەرانبەر کۆچبەرانی نایاسایی ناسراوە و وەزارەتەکەشی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەمریکاوە دەکات.

هەروەها ناوبراو پێشتر وەک حاکمی ویلایەتی 'داکۆتای باشوور' کاری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی پیران هەر یەکە لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەکو وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێتیش، وەکوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەسەند کردبوو. 

ترەمپ کۆشکی سپی گرتەوە دەست و بەڵێنیداوە ژمارەیەکی بەرچاوی کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا دیپۆرت بکاتەوە، هەروەها ڕەخنە لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکان دەگرێت بەهۆی زۆری رێژەی کۆچبەری نایاسایی لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا.


AM:09:52:26/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت