ئەردۆغان: هیچ جیاوازییەک لەنێوان کورد و تورکدا ناکەین


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، دوای رزگاری تەواوی وڵاتەکەمان لە نەهامەتی تیرۆر کە 40 ساڵە خوێنمان هەڵدەمژێت، پشتیوان بەخوا بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین.


ئەمڕۆ شەممە 25ی کانوونی دووەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە هەشتەمین کۆنگرەی رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد رایگەیاند، "رژانی خوێن و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، وەک دەرفەتێک بۆ نەهێشتنی پرسی تیرۆر دەبینین. بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر لەم پرۆسە نوێیەدا حیساباتی جیاواز پەیڕەو بکرێت، ئەوا بە ڕژدییەوە لە شەڕی دژی تیرۆر بەردەوام دەبین".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە هەموو خەڵکی تورکیا بە گشتی لە ئامێز دەگرین، بەبێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە نێوان تورک، کورد ، شیعە و سوننەدا بکەین، بەردەوامیش دەبین".

ئەوەشی وت "دوای ڕزگاری تەواوی وڵاتەکەمان لە نەهامەتی تیرۆر کە 40 ساڵە خوێنمان هەڵدەمژێت، پشتیوان بەخوا بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین و بە دڵنیاییەوە بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەگەین".

جەختی لەوەشکردەوە، "رێگەشبە دووبەرەکی لەنێوان گەلەکەمان نادەین، هەوڵیان دا درزێک لە نێوان ئێمە و ئەوانەی لە جوگرافیا کلتوورییەکەمان دەژین دروست بکەن، بە کێشە و شەڕی ناوخۆیی وزەی تورکیایان بەفیڕۆدا، ئەمجارەیان ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن".



PM:05:21:25/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت