بانکی ناوەندیی سووریا سەرجەم ئەو هەژمارانە سڕ دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی پێشوودا هەبووە


وێستگەنیوز_

بانکی ناوەندیی سووریا سەرجەم ئەو هەژمارانە سڕ دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی پێشوودا هەبووە
 
بەگوێرەی نوسراوێک، بانکەکە فەرمانی بە بانکە بازرگانییەکانی سووریا کردووە لەماوەی سێ رۆژدا زانیاریی لەبارەی هەژماری ئەو کەس و کۆمپانیایانەیان پێبدەن کە سڕیان کردوون.
 
یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە بانکی ناوەندیی سووریا فەرمانی کردووە هەژمارەکەی سڕ بکرێت، گرووپی قاترجییە. گرووپەکە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە کەرتی نەوتی سووریا وەبەرهێنانی دەکرد و لەلایەن بەڕا قاترجی و حوسام قاترجییەوە بەڕێوەدەبرا. 
 
بەڕا قاترجی ساڵی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا کە گومان دەکرا لەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابێتە ئامانج، بەڵام ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەوبارەوە نەداوە. 

هەروەها حوسام قاترجی و کۆمپانیاکانی لە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادان بە تۆمەتی "ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت و پێدانی یارمەتی دارایی بە رژێمی سووریا".


PM:02:32:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت