دۆناڵد ترەمپ: باشترە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، باشترە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی، ئاماژە بەوەشدەکات، زێلێنسکی پێی وتوە کە ئامادەیە رێککەوتنێک بکات و دەیەوێت لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک بڕیاری دەکرد و رایگەیاند، "باشترە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکرێن، بەبێ ئەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی".

ئاماژە بەوەشدەکات، "ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێی وتم کە ئامادەیە رێککەوتنێک بکات و دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و رێککەوتنێک بکات بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی سێ ساڵە"، هەروەها ترەمپ ئامادەیی پیشاندا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە.

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، کە ئامادەیە سەردانی سعودیە بکات، ئەگەر شانشینی سعودیە وەبەرهێنانەکان بهێنتە ئەمریکاوە.

هەروەها ترەمپ فەرمانی لابردنی نهێنی فایلەکانی پەیوەست بە تیرۆرکردنی جۆن ئێف کێنێدی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و مارتن لوتێرم کینگ چالاکوانەکەی واژۆکرد.


AM:12:04:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو