وەزیری دەرەوەی سووریا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی دیمەشق کرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 1ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا."

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خستەڕوو."

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا "کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت."

ئەوەشخراوەتەڕوو "وەزیری دەرەوەی سووریا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی دیمەشق کرد و گوتی هیوادارین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین."

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە "پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پيکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد."


PM:02:42:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو