تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له پوتین ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیای كرد ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا نه‌هێنێت، جارێكی تر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره كرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا و نیشته‌جێی نوێی كۆشكی سپی هه‌ڕه‌شه‌ی له روسیا كرد ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا "سزای زۆر"ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چاوی له زیانگه‌یاندن به روسیا نییه، به‌و پێیه‌ی گه‌لی روسیای خۆشده‌وێت و هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ پوتین هه‌بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه قسه له‌گه‌ڵ هاوتا روسیه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبكات ئه‌و شته رابگرێت كه به "جه‌نگی گاڵته‌جاڕانه" ناوی هێنا.
هاوكات تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر به‌م زووانه رێككه‌وتنێك له ئۆكرانیا نه‌كرێت، شته‌كان خراپتر ده‌بن و رایگه‌یاند كه ئه‌و كاته سه‌پاندنی باج و باجی گومركی و سزای توند تاكه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی، تره‌مپ چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتری به‌سه‌ر روسیادا كردووه ئه‌گه‌ر ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا ره‌تی بكاته‌وه دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نزیكه‌ی سێ ساڵه‌ی ئۆكرانیا بكات.
تره‌مپ هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای زیاده‌ی سه‌ر مۆسكۆ كه له ئێستاوه كه‌وتۆته ژێر سزای گه‌وره‌ی رۆژئاواوه، نه‌خسته‌ڕوو.
مانگی رابردوو روسیا رایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا نییه، له كاتێكدا كیێڤ به‌په‌له داوای 19 سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی زیاده‌ی كردووه.
PM:09:30:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت