بۆ یه‌كه‌مجار دوای كوژرانی سینوار، حه‌ماس ناوی سه‌رۆكه‌كه‌ی له غه‌ززه ئاشكرا ده‌كات
وێنەیەکی یه‌حیا سینوار
وێستگه‌نیوز-
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كوژرانی یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی حه‌ماس له غه‌ززه، بزووتنه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ناوی جێنشینه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژۆی خه‌لیل ئه‌لحه‌یه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه له‌سه‌ره، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشتر جێگری سنوار بووه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كه‌رتی غه‌ززه چۆته قۆناغێكی نوێ.
ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كه رۆژی سێشه‌ممه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه قۆناغی ئێستا قۆناغی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه.
جه‌ختیشی له گرنگی هاوده‌نگی و هاوسۆزی له‌م كاته‌دا، دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ كرده‌وه، وتیشی: "وه‌ك چۆن له شه‌ڕدا پیاو بوون، دوای شه‌ڕیش پیاو ده‌بن".
سینوار له 16ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو 2024 دوای ئه‌وه‌ی به رێكه‌وت له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه بینرا، دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسرائیل له شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه كوژرا.
سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕی دیل له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ئیسرائیل ره‌تیكردووه‌ته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بزووتنه‌وه‌كه بكات.
ئه‌لحه‌یه كه یه‌كێك بوو له دیارترین كاندیده‌كان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سنوار، هاوشانی خالد مشعه‌ل، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی حه‌ماسی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌برد
ناوبراو له مانگی ئابی 2024ه‌وه پۆستی جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له شوێنی ساڵح ئه‌لعاروری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت كوژرا.
PM:03:37:21/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت