ئەحمەد شەرع: ئێمە متمانەمان بە ترەمپ هەیە کە ئاشتی دەگەڕێنێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وێستگەنیوز-
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا پەیامێک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک ترەمپ و خەڵکی ئەمەریکا دەخوازم".
لە پەیامەکەیدا ئەحمەد شەرع رایگەیاندووە، "بە ناوی سەرکردە و خەڵکی سوریا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمەریکا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵبژاردنی ترەمپ رەنگدانەوەی ئەو متمانەییە کە گەلی ئەمەریکا پێیانداوە، لە دڵەوە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک ترەمپ و خەڵکی ئەمەریکا دەخوازم".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا وتی، "لە 10 ساڵی رابڕدوودا بەهۆی ناساقاگیری و ئەو کارەساتەی لە ناوچەکە هەبوو سوریا زیانی پێگەیشتووە، بەڵام ئێمە متمانەمان بە ترەمپ هەیە کە ئەو سەرکردەیە ئاشتی و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
PM:12:06:21/01/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت