وەزیری بەرگریی سووریا: چەکدارە کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا نابێت هێزی تایبەت بەخۆیان هەبێت
وێستگەنیوز_
مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سووریا دەڵێت، لە جێی خۆیدا نییە چەکدارانی کورد هێزێکی تایبەتیان هەبێت لەناو هێزە چەکدارەکانی سووریادا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز، مورهەف ئەبو قەسرە رایگەیاند، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەم بابەتەدا خەم ساردە و دوایدەخات.
ناوبراو رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت کە هاوکاری هەسەدە دەکات و دەڵێت: لە جێی خۆیدا نییە چەکدارە کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا هێزێکی تایبەتیان لە باکوور هەبێت لەناو هێزە چەکدارەکانی سووریادا. ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەژێر کۆنترۆڵی "ئیدارەی خۆسەر"ـدان کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل پاش سەرهەڵدانی شۆڕش لە سووریا و کشانەوەی سوپای ئەسەد لە ساڵی 2011 دامەزراوە."
لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی پێشتر رایگەیاندبوو، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق لەبارەی رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەک رێککەوتوون کە هەڕەشە بێت بۆسەر یەکێتیی وڵات.
پێشتر و لە رۆژی 30ـی 12ـی 2024، شاندێکی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە.
AM:09:28:20/01/2025
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت