وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سوریا پێشنیاری کورد بۆ مانەوەی وەک یەکەیەکی سەربازی لە سوپادا رەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سوریا رایدەگەیەنێت، كارێكی دروست نییە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی پشتیوانی دەكرێن و لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریان، ئاماژە بەوەشدەکات، دروست نییە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک وەک یەکە و گروپێکی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگریی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق، مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سوریا رایگەیاند، "كارێكی دروست نییە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی پشتیوانی دەكرێن و لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریان و وەک گروپێکی سەربازی لە سوریادا بمێننەوە".
وەزیری ئیدارەی نوێی سوریا ئاماژەی بەوەدا، "فەرماندەی گروپە سەربازییە کوردییەکان ناسراو بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) مامەڵەکردن لەبارەی ئەو پرسەوە داودەخات".
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کە لە ماوەی 14 ساڵی شەڕی ناوخۆدا ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆی بۆ خۆی دروستکردووە، دوای ئەوەی لە 8ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق گفتوگۆ دەکەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلشەرق کە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیان "ئیدارەی لامەرکەزییە"، بەڵام وەزیری بەرگریی سوریا دەڵێت، "ئەوان دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری بەپێی ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی وەزارەتی بەرگری، بەپێی رێوشوێنی سەربازی دابەشدەكرێن، كێشەمان نییە لەوەدا، بەڵام وەك یەكەو گروپێكی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگری ئەوە دروست نییە".
هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری بەرگریی نوێی سوریا ، پرسی یەکخستنی کوتلە دژە ئەسەدەکانی سوریای بۆ پێکهاتەیەکی یەکگرتوو کردووەتە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی خۆی، بەڵام پلانەکەی رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.
مرهف ئەبو قەسرە وتویەتی، "پلانی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، بەڵام ئەوان دوای دەخەن بەردەوام".
ئەبو قەسرە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە تا 1ی ئادار پڕۆسەی یەکگرتنەوە تەواوبکات و هەندێک کەسایەتی باڵای سەربازی دەستنیشانبکات، تاوەکو ماوەی دەسەڵاتی حکومەتی ئینتقالی کۆتایی دێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو رەخنانەی کە دەڵێن حکومەتی کاتی مافی ئەوەی نییە بڕیاری ریشەیی بدات، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە پێکهاتەی سوپاوە هەیە، وتی کە "بابەتی ئەمنی" وای لە ئیدارەی نوێ کرد ئەم بابەتە لە پێشینەدا دابنێت.
وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سوریا وتیشی، "ئێمە لە پێشبڕکێی کاتداین، ئەمڕۆ ئەوەیە بۆ ئێمە گرنگە".
PM:09:02:19/01/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت